safaryani@yahoo.se رەسووڵ سەفەریانی
له شه‌سته‌مین ساڵی په‌سه‌ند کردن و راگه‌یاندنی جارنامه‌ی ما‌فی مرۆفداین. ئه‌و رۆژانه که ته‌نیا چه‌ند ساڵ له شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی تێپه‌ڕ ببوو،هێشتا زامی ئه‌و شه‌ره ماڵوێرانکه‌ره له سه‌ر له‌شی مرۆڤایه‌تی سارێژ له که‌ش و هه‌وایه‌کدا که بۆنی باروت و خوێن له جه‌سته‌ی شاره‌کاندا بنه‌بڕ نه‌کرا بوو ،کاتێ شه‌ش ساڵ شه‌ڕ وای له مرۆڤ کردبوو که بیره‌وه‌ریه‌کانیشی ته‌زی به له‌شدا ده‌هێنا و هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵ و تێکۆشانێک بۆ سه‌قامگیری ئاشتئ و پاراستنی هێمنایه‌تی و رێز له ئینسان گرتن ،به خۆشی و گه‌رم وگوری پێشوازی لێده‌کرا ،جاڕنامه‌ی ما‌فی مرۆڤ راگه‌یاندرا .له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا که هیچ ئینسانێکی ئاشتیخواز به‌دلیشیا نه‌ده‌هات که به‌رهه‌ڵه‌ستی ئه‌و جاڕنامه‌یه راوه‌ستێ یان به‌ر به په‌سه‌ندکردنی بگرێ، دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانێی تاقمێک له وڵاتان وای له ئه‌م په‌یمانه پێشنیار کراوه کرد که له بڕیارنامه‌یه‌که‌وه ته‌نه‌زول درا بۆ جاڕنامه‌یه‌کی بێ پشتیوان وزه‌مانه‌تی ئیجرایی.
په‌سه‌ند نه‌کردنی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌لایه‌ن رژیمێکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی وه‌ک ئافریقای باشور سه‌یر نه‌بوو ،چون خۆی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵاواردن دانرا بوو، به‌ڵام ده‌نگی بێ لایه‌نی( ممتنع) وڵاتانی وه‌ک یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و عه‌ره‌بستانی سعودی که هاواری رزگاری ئینسانیان ئه‌کرد ،ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باری ئایدولوژیایی ئه‌و وڵاتانه.
له هه‌ردوو ئوردوگای ئیسلام و سوسیالیسمی ده‌وله‌تی، مرۆڤ وه‌ک تاک و لیبرالیسم به‌های پێ‌نادرێت. مارکسیست له‌سه‌ر بناغه‌ی کۆ بوون ، دامه‌زراوه و مافه تاکه‌که‌سیه‌کان زۆر جار ده‌بنه قوربانی ره‌سه‌نایه‌تی کۆ.هه‌رچه‌ن به‌هه‌ر حال له حاڵه‌تی کۆیشدا باس باسی مرۆڤه و ده‌کرێت بیسه‌لمێنیت که خۆشبه‌ختی کۆ گرینگتر له ما‌فی تاکه.( به چاوپۆشی له‌وه‌ی که کۆ به‌رهه‌می تاکه‌کانه)
به‌ڵام دژایه‌تی دونیای ئیسلام به سوننه‌تی و مودێرن و سیاسی و ناسیاسیانه‌وه،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێک له‌م دونیادا ده‌بێت به‌ته‌رازو و میزانی قورئان هه‌ڵسه‌نگێندرێت.ئه‌ویش پڕ له هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌رییه . جا بۆیه شه‌ست ساڵ پێش ئیستا ئه‌گه‌ر وڵاتی سعودی و هاو قوماشه‌کانی نه‌یانده‌وێرا به راشکاوی دژایه‌تی بڕیارنامه‌ی ما‌فی مرۆڤ بکه‌ن ،به دانی ده‌نگی بێ لایه‌ن بوون به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م بڕیارنامه ببێته جاڕنامه‌یه‌کی وشک و بێ پشتیوان.
ئه‌وه‌ی بڕوای به ئیسلام بێت به راست و چه‌پ و مودێرن و کۆن و پاوانخواز و رێفورمخوازیانه‌وه ،چ سیاسیه‌کانیان و چ ته‌کیه و خانه‌قا نشینه‌کانیان ناتوانن بڕوایان به‌م جاڕنامه بێت و ئاماده نابن که به‌ته‌واوی به‌ڕیوه‌ی به‌رن.جا بۆیه ئێستاشی له‌سه‌ر بێت له‌وڵاتانی ئیسلامی،عه‌ره‌ب و یان فارس و کوردیانه‌وه، هه‌موو رۆژێک به میلیونان ئینسان ما‌فی پێشێل ده‌کرێت و سوکایه‌تی به‌م جاڕنامه‌ش ده‌کرێت .کاتێ که قورئان به ئاشکرا ئینسان ده‌کاته دوو به‌ش،کافر و موسوڵـان، و پاشانیش ئینسانی موسوڵمانیش ده‌بێته پیاو و ژن،که پیاو ما‌فی ئه‌وه‌ی هه‌یه که وه‌ک ماڵ و ئاژه‌ڵ سه‌یری ژن بکات .کاتێ پیاو بۆی ببێت له ژنه‌که‌ی بدات و ما‌فی ته‌مێکردنی ببێت،کاتێ ژن له هه‌موو بارێکه‌وه نیوه‌ی پێاوێک بێت.تۆ بڵێی چاوه‌ڕوان کردنی ئه‌وه‌ی که ما‌فی مرۆف له شوێنێک که قانونی شه‌رع و ئیسلام به‌ڕێوه ده‌چێت و حکومه‌ت ده‌کات ساویلکه‌یی نه‌بێت؟
قه‌بووڵ و په‌سه‌ند کردنی جاڕنامه‌ی ما‌فی مرۆڤ له لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامیه‌وه به‌مانای ده‌ست هه‌ڵگرتن و پشت کردنی ئه‌وانه له قانونه‌کانی خوداکه‌یان.ئه‌مه‌ش یانی هه‌ره‌س هێنانی خودا و قلپ بوونه‌وه و له‌هێز که‌وتنی و پاشانیش یانی له‌ماڵه‌کانیش وه‌ده‌ر نان و ناردنه‌وه‌ی بۆ ئاسمانی حه‌وته‌می خه‌یاڵ. ئه‌مه‌ش یانی قرتانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لا و شێخ و خانه‌قا و مزگه‌وت له ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا ، یانی دابه‌زینی ئه‌وان له کۆڵی کۆمه‌ڵگا و رێگا دان به به‌رز بوونی عه‌قلیه‌ت و علمانیه‌ت و زانست،یانی هه‌ڵچون و به‌رز بوونی ئازادی و یه‌کسانی و په‌سه‌ند کردنی قانونه مرۆڤایه‌تیه‌کان و لابردنی کۆسپ و چه‌ڵه‌مه‌کانی دواکه‌وتوانه له‌به‌ر ده‌م به‌ره‌و پێش چونی کۆمه‌ڵگا.
له جارنامه‌ی ما‌فی مرۆڤدا ،مرۆڤ، په‌تی و بێ جل و به‌رگی ئایدۆلوژیا وئاین و ره‌گه‌ز باس ده‌کرێت.مرۆف وه‌ک منالێکی ساوایه و مافه‌کانی ره‌نگ و بۆی ده‌وروبه‌ری نه‌گرتوه ،به‌لکو ئه‌وه وه‌ک ما‌فی ئینسان ده‌ناسێنێت که چی پێخۆشه هه‌ڵیبژێرێت و په‌سه‌ندی بکات به‌و مه‌رجه‌ی زه‌ره و زیانی بۆ که‌س نه‌بێت و نه‌بێته هۆی پێشێل کردنی ما‌فی که‌سانیتر. هیچ که‌س نابێت له‌سه‌ر بیر و بڕوای زیندانبکرێت و ئازار بدرێت.ئینسان بۆی هه‌یه را و ده‌نگی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو شتێکی دونیا ده‌ر ببرێت.
ئه‌مڕۆ له‌وڵاتانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئایدۆلوژیا و ئایین ،به دانانی پاشگر یان پێشگر بۆ مرۆڤ ،جلی ئایین و ئایدولوژی له‌به‌ر مافه‌کانیشی ده‌که‌ن و به‌م چه‌شنه ئینسانه‌کان له‌یه‌ک جودا ده‌که‌نه وه و دابه‌شیان ده‌که‌ن و به‌ری مافه‌کانیان ته‌سک ده‌که‌نه‌وه.کاتێک باس له ما‌فی مرۆڤی ئیسلامی ده‌کرێت ،خێرا ما‌فی مرۆفی نائیسلامی له مێشک‌دا دروست ده‌بێت ،به‌م شێوه ده‌کرێت ما‌فی مرۆڤی ره‌ش پێست و سپی پێست دروست بکرێت.که‌واته مافه‌کانیش به گوێره‌ی ژینگه و ره‌گه‌ز و ئایین ،جیاوازیان ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌توانن هه‌رچۆنێک پیان خۆشه ماف دیاری بکه‌ن.هه‌ر وه‌ک ئێستا له ئێران ئه‌م شێوازی حکومه‌ته به‌رده‌وامه و هه‌موو رۆژێک به راشکاوی ما‌فی که‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بیرجیاوازه‌کان ،ده‌کرێته قۆربانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی .
له چاوی ما‌فی مرۆڤه‌وه هیچ شتێک له ئینسان گرینگتر نیه و هه‌موو جیهان و بوون له خزمه‌تی ئینساندایه .به‌ڵام ئایدولۆژی ئینسان ده‌کاته قوربانی بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆی،ئینسان په‌یژه‌ی ئایین و ئایدولۆژیه بۆ سه‌رکه‌وتن . تا ئینسان وه‌ک ئینسان نه‌بینین ناتوانین خۆمان به رزگار بزانین.
12.12.2008