safaryani@yahoo.se رەسووڵ سەفەریانی
ئاماده بوانی به‌ڕێز خوشک و برایانی هێژا.
سوپاسی به‌شداربونتان ده‌که‌ین له‌م ڕێپێوانه هێمنانه‌دا.هه‌روه‌کو هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن که گه‌لی کورد له کوردستانی گه‌وره به هه‌لوو مه‌رجێکی هه‌ستیاروئالۆزدا تێ ده‌په‌ڕێت . دوژمنانی کورد له‌هه‌رچوار لاوه ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوه‌و تا دێت چه‌وسانه‌وه‌وزۆڵم و سته‌می داگیر که‌ران به‌رفراوانتر ده‌بێت و بواری ئازادی و مافه کۆمه‌ڵایه‌تی وڕۆشنبیریه‌کانیشڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ر ته‌سکتر ده‌بنه‌وه. هێرشی په‌یتا په‌یتای تورکه شۆڤێنیه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی پاراستنی میدیا‌و بۆردمان کردنی ناوچه سنوریه‌کانی کوردستانی باشورله لایه‌ن سوپا‌و جه‌ندرمه‌ی تورکه‌وه‌و وه‌هه‌روه‌ها بۆردومان کردنی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمیکوردستان و هێنانی له‌شکرو سوپا بۆ ناوچه سنوریه‌کان و ڕاوه‌دوونان وگرتن وکوشتن وزیندانیکردنی نه‌یاره‌کانی کاری ڕۆژانه‌ی ئه‌ودوو ڕژێمه فاشیست و دیکتاتۆره‌یه. به‌هه‌مان شێوه عه‌ره‌به‌شۆڤێنی ونه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی عێراق و سوریه‌ش به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ردان بۆ پیلان گێڕان و چه‌وسانه‌وه‌ی کوردی باشور‌و ڕۆژئاوا . جێگه‌ی ئاماژه پێ کردنه ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌ل و مه‌رجه‌یکه ئێستا گه‌لی کوردی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت یه‌کگرتوو نه‌بین ودژی پیلانی داگیرکه‌رانی کوردستاننه‌بینه‌وه چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێروشکست ده‌ڕوات.
به‌ڕیزان دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمان...
هه‌روه‌کو ئاگادارن نزیکه‌ی 100 زیندانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات که له‌سه‌ر ئازادی بیروڕاله‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه به سزای سێداره‌و زیندانی درێژ خایه‌ن حوکم دراون ئه‌وه مانگێك زیاتره که ئه‌وان مانیان له‌خواردن گرتووه و له‌گرتووخانه‌کانی ڕژێم دا ژیانیانله مه‌ترسیدایه ، ته‌نها تاوانی ئه‌و که‌سانه به‌رگری کردنه له مافه سه‌ره‌تای یه‌کانی گه‌لی کورد‌و ئازادیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌کانی. هه‌ر بۆیه به ده‌نگێکی پڕ له‌سۆزوهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێزو سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین که ده‌نگمان هه‌ڵبڕین و به که‌مپین و مانگرتن هاوسۆزی و هاوکاری خۆمان ده‌رببڕین بۆ پشتیوانی کردنی ئه‌و ووڵاتپارێزانه‌و هه‌وڵ بده‌ین له ڕێگه‌ی ڕێخراوی نێوده‌وڵه‌تی مرۆڤ دۆسته‌کانه‌وه فشار بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته‌و له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا ڕسواو شه‌رمه‌زاری بکه‌ین.له کاتێکدا به‌تووندی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌ی ڕژێمی ئێران پرتستۆ ده‌که‌ین له‌هه‌مان کاتدا وێڕای داکۆکی له داخوازه ره‌واکانی مانگرتوان ،داوا له ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌سنوور ده‌که‌ین که سه‌ردانی زیندانه‌کانی ئێران بکه‌ن بۆ ئاگا‌داربوو‌نیان له ڕه‌وشی ته‌ندروستی مانگرتوان، وه‌هه‌روه‌ها داوا له ده‌وڵه‌تی سوێد و ڕێکخراوی ماڤی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور ده‌که‌ین که فشار بخه‌نه سه‌ر جمهوری ئیسلامی ئێران که مافی پارێزه‌رگرتن بۆ به‌رگری کردن له دۆسیه‌ی مانگرتوه‌کان بدات تا به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه دادگایی بکرێن دۆسیه‌کانیان به پێ ی یاسا تاووتوێ بکرێن نه‌ك به شێوه‌یه‌کی سیاسیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. دوا جار داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین که تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی باش له‌سه‌رڕه‌وشی ئه‌و زیندانیانه‌و ئازاد کردنیان به که‌مپین و هه‌ڵوێستی نیشتمان په‌روه‌رانه هاوکارمان بن. دووباره سوپاسی ئاماده بونتان ده‌که‌ین. بژی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ.
کۆمیته‌ی به‌رگری له زیندانیه کورده مانگرتوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات.یوتوبوری / 27/ 09 /2008