safaryani@yahoo.se رەسووڵ سەفەریانی
گه‌ڵا
ئاخ له‌و رۆژانه‌ی که له‌گه‌ڵ با یاریم ده‌کرد و سواری شه‌پۆله‌کانی ده‌بووم وجۆلانیم ده‌کرد.زۆر جار وه‌ک لانکێک خه‌وی شه‌وانه‌می خۆشتر ده‌کرد. ئه‌ی تاو بۆ ناڵێی که به‌وپه‌ڕی گه‌رمی و تاوی خۆی چاوه‌کانی زه‌ق ده‌کرده‌وه سه‌ر پشتم، که‌چی من رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ به‌ده‌ماختر ده‌بووم.ئای له‌وکاتانه‌ی باڵنده مانوه‌کان له‌سێبه‌ری مندا خۆیان له گه‌رمای نیوه‌ڕۆان ده‌شارده‌وه. بیرم دێت لێم ده‌پرسین بۆ کوێ ده‌چن به‌م گه‌رما، بۆ دانانیشین بۆ خۆتان له سایه و سێبه‌ری ئێمه‌دا ؟ ده‌یانگوت گه‌ڕان یانی ژیان،ئێمه ئه‌وده‌مه‌ی بمرین ده‌وه‌ستین.من زۆرم بیر ده‌کرده‌وه له‌م وه‌ڵامه ، لای خۆم ده‌مگوت ده‌ی باشه وابێت من مردووم،بۆیه هه‌میشه حه‌زم ده‌کرد منیش باڵنده‌بووایه‌تم با به‌گه‌ڕانی خۆم درێژه به‌ژیانم ...
له‌پڕ هاڕه‌یێک و سێبه‌رێکی قورس و به‌دوایدا باێێک، له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵی گرت و خه‌یاڵی رۆژانی خۆشی لێفراند. "با"چه‌ن هه‌نگاوێک کێشی کرد وه‌ک چۆن که‌سێک به په‌له دوای ماشێنێک که‌وتبێ و بیه‌وێت له‌گه‌ڵی بچی یا شتێکی پێبدات،ئه‌میش شوێن ماشینه‌که که‌وت.به‌ڵام ئه‌وخێراتر له‌وه‌بوو که باڵه‌فرتێی ئه‌می ببینێ.ناچار له‌سه‌ر قیره‌تاوه‌که چه‌ن مترێک به‌ده‌م باکه‌وه کێشرا و پاش چه‌ن سه‌رمه‌وقولانجێک وژێر و ژور کردنێک له ناوه‌ڕاستی جاده‌که خۆی گرته‌وه. تازه دڵه‌ته‌پێکه‌ی خه‌ریک بوو بنیشێته‌وه که له پڕ هاڕه‌یێکیتر و دیسان با و جارێکی‌تر راکێش کردنی به‌دوای ماشینێکیتردا ،ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وام له راست و چه‌په‌وه سه‌ر و خواریان پێده‌کرد..زۆر ماندوو بوو،ره‌نگ زه‌رد و پێس ئیشک ،وه‌ها ئیشکێک که کاتێ به سه‌ر قیره‌تاوه‌که‌دا ده‌کێشرا سه‌رنجی رێبوارانی هه‌ستیاری شوێن خشه‌که‌ی خۆی ده‌خست. ته‌نیا و بێده‌نگ .بۆ چه‌ن ده‌قه هاڕه و بای سه‌یاره قرتا ...
ــ چه‌نده‌م حه‌ز ده‌کرد چارێک بچمه نێو ئه‌م سه‌یارانه‌ی که ئێستا به‌سه‌رمدا تێده‌په‌ڕن وئه‌وکات له‌ژێر په‌نجه‌ی نیگامدا بوون. نه به هاڕه‌یان عاجز ده‌بووم ،نه "با"که‌شیان ده‌یتوانی راکێشم کات.ته‌نیا به نه‌رمی و خێرا خزانه‌که‌یانم ده‌بینی.ده‌مگووت ئه‌گه‌ر ناتوانم وه‌ک باڵنده‌کان بفرم ـ چی ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌کێک له‌مانه دانیشم و بگه‌ڕێم با مردن نه‌مبینێت.که‌چی ئێستا زۆرررررررررررر...
ئه‌مجاره به‌رچاوی تاریک نه‌کرا به‌ڵام هاڕه‌که‌ی له‌دڵی کاری کرد و له‌شیشی هاڵگرت و دوای سوڕدانێک کێشایه گوێی جاده‌که... ـ ــــــــ ئه‌رێ ئێستا زۆرم رق له خۆیان و ده‌نگیانه به تایبه‌ت ئه‌م دولاقانه‌یان، که وه‌ک گێژه‌ڵوکه دێن و ده‌چن. ئه‌ڵێم باشه ئه‌گه‌ر نه‌بوومه باڵنده و بفرم یا ئینسان و به ته‌یاره و سه‌یاره بڕۆم ،چ ده‌بوو له جێگایه‌ک بڕوایه‌م که کاتی ده‌س به‌ردانم له‌داری ژین له سوچێکی بێده‌نگدا هه‌ڵنیشتایه‌تم و ئه‌م هه‌مو ئازاره‌م نه‌بینیبایێت.تۆ بڵێی جا....
قورسایێک له‌سه‌ر له‌شی نیشت و یه‌کسه‌ر دونیای لێ تاریک کرد،هاڕه و گێژه‌ڵوکه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو ،چرکه‌یه‌ک پاش ئه‌وه زانی که لاقی زه‌لامێک بوو که بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بوونی ئه‌ویش بکات به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی،له‌شی جار له‌گه‌ڵ جار له‌ژێر ئه‌و گوشارانه‌دا و له نێوان دوو قیری جاده‌که و که‌وش و تایه‌ری سیاره‌کاندا به زیخه ورده‌کان ده‌هاڕیا و و به‌ره‌و پرتوکان ده‌چوو....رێکی تر ببمه‌وه به گه‌ڵا؟ بڵێی ئه‌مجار چاره له کوێم حه‌وادات؟ دونیایه‌کی سه‌یره،،،، ده‌ک تۆش وه‌ک منت لێ بێت ،خۆ پروکاندمی ........قه‌تم ئه‌م دونیا نه‌دیبوو،کاتێ یه‌که‌م گه‌ڵاکان له‌دار به‌رده‌بوونه‌وه لام وابوو باڵیان پێدر‌اوه و ده‌فڕن زۆر جار ئێره‌ییم پیان ده‌هات،ده‌مگوت بڵێی منیش رۆژێک وه‌ک ئه‌وان بالی زه‌ردم لێ بڕوێت و هه‌ڵفڕم ،یا بڵێی ئه‌مداره رۆژێک دڵی بێت ده‌ستم به‌ردات و له‌خۆیم دوور بکاته‌وه؟ ..ئای له‌و رۆژانه‌ی وا تاو ئه‌ی لاوانم که چاو بکه‌مه‌وه و سه‌ر له سه‌رپۆشه نه‌رمه سپیه
که تێیدا مه‌لۆتکه کرا بووم ده‌ر بێنم،وه‌ک په‌پوله به نه‌رمی باڵه‌کانم کرده‌وه و چاوم هه‌ڵبڕی ،په‌نجه‌گه‌رمه‌کانی تاو هه‌موو له‌شمی به ئارامی ده‌گڵۆفی و یارمه‌تیمی ده‌دا خۆم بکه‌مه‌وه .به‌رده‌وامیش ده‌مم به مه‌مکی دایه داره‌وه بوو،شنه‌ی با ئه‌یلاوانم تا ته‌زوی په‌له‌کانم ده‌رچێت وپڕ به‌پێستم هه‌ڵکشێم،هه‌موو شتێک له‌م دونیادا به قازانج بوو ته‌نانه‌ت تاریکی شه‌ویش که ئێستا من لێی ده‌ترسم،ده‌بووه گۆلێکی بێده‌نگی بۆ حه‌واننه‌وه‌م و ماندویی رۆژانه‌م تێده‌رژان ... ئه‌زانی چیه هه‌موو شتێک هه‌ر به کۆمه‌ڵ و گشتی خۆشه .نازانم ناوچاوانی من بۆ وایه،دار تا دوایین گه‌ڵا ده‌ستی منی به‌رنه‌دا،ئه‌گینا ئێستا منیش لای ئه‌وانیتر بووم،نازانم ئه‌م هه‌موو گه‌ڵا بۆ قڕیان تێکه‌وت و ناشزانم چیان به‌سه‌ر هاتوه.باشه ئه‌م دارانه چۆن بێ گه‌ڵا هه‌لده‌که‌ن بۆچ وا له‌پڕ هه‌مووی پێکه‌وه روتانه‌وه؟ ئه‌و کزه چ سارده ئه‌ڵێی ده‌رزیه ده‌چێ به‌له‌شما ،خه‌ریکه رۆژ ئاوا بێت ،جاران رێبواره‌کانم خۆش ده‌ویست، چون جار و بار ده‌نگیان‌قورسایی دێوی بێده‌نگ ده‌ترساند و هه‌ستی بوون و ژیانیان ده‌به‌خشی و..
له‌پڕ گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی نه‌وڕه‌س و وردیلانه هات و چنگی دایه گه‌ڵا و وه‌ک ئه‌وه‌ی توانای خۆی تاقی کاته‌وه ،هالیگرت و بردی ،به‌ڵام لاوازتر له‌وه بوو خۆی له دیواره‌که‌ی به‌رده‌می تێپه‌ڕێنێ.ناچار خۆی له‌به‌ر پێی دیوار توایه‌وه و گه‌ڵاش ئارام وه‌ک په‌لێکی سوک دوای نه‌رمه جۆلانێیێک نیشته‌وه ... ـــ به‌ڵام ئێستا هیچێکم خۆش ناوێت هه‌ست ئه‌که‌م هه‌موو شتێک من به‌ره‌و نه‌مان ده‌به‌ن . به‌ره‌و مه‌رگ.نه‌مان و مه‌رگ چیه؟ مه‌رگ یانی چی ؟ ژیان له‌کوێوه ده‌سپێده‌کات و مه‌رگ له کوێوه؟ کامه‌یه سنوریان؟ ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌نێک مه‌رگ ئه‌ژمێردرێت له‌لای لایه‌نێتر سه‌ره‌تای ژیانه. یانی مه‌رگ و ژیان درێژه‌ی یه‌ک خه‌تن. به‌ر و پشتی شوشه‌یێکن.پێکه‌وه گرێدراون و بێ یه‌ک مانا ناکرێن.بوونیان له‌سه‌ر یه‌ک وه‌ستاوه.گۆڕانه.هاتوچۆیه که لای ئێمه‌ی ته‌مه‌ن کورت به نه‌مان و مان یان ژیان و مه‌رگ ده‌ناسرێت.دونیا قه‌تارێکه و ئه‌وه‌ی تێدایه موسافیره،له هه‌ر وێستگه‌یێکی زه‌مانیدا به‌شێ سوار ده‌بن و بڕێک داده‌به‌زن.نه سواربووان بیر له دابه‌زیوان ده‌که‌نه‌وه و نه دابه‌زیوانیش جارێ‌تر سوار ده‌بنه‌وه... ده‌نگی پێی تاریکی دێت ،شه‌و به‌ڕێوه‌یه،چه‌نده سارده ئه‌و کزه‌ی کاری سکڵه ئاگر ده‌کات،له‌ش هه‌ڵده‌قرچێنێ. رێبواره‌کانم قه‌ت ئه‌وه‌نده له په‌له‌دا نه‌بینیوه،هه‌ر هه‌ڵدێن،جار و بار که له‌لایه‌که‌وه تێده‌په‌ڕن سکاڵای سه‌رما ده‌که‌ن. یه‌کێکیان وتی له‌وانه‌یه ئه‌مشه‌و به‌فر ببارێت.بارانم بینیوه و زۆریشم پێ خۆش بووه.که‌س نه‌ماوه به‌ده‌ره‌وه،ئیتر جریوه‌ی باڵنده‌کانیش نایه‌ت.شه‌وانی پێشتر به کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر داره‌کان و له‌بن ده‌ستی ئێمه‌دا هالذه‌نیشتن و جار جار جریوه‌یان ده‌هات.ئێستا خشه‌ی پێش نه‌ما.شتێك بێده‌نگ وه‌ک په‌پوله،به‌لام سارد له‌سه‌ر له‌شم نیشت.بڵێی ئه‌م ئیتر چ به‌دبه‌ختێک بێت که به‌م شه‌وه په‌نای بۆ منی بێ په‌نا هێناوه..یه‌کێتریش نیشته سه‌ر جه‌سته‌م ئه‌وه بون به‌سێ ،ئه‌ڵێی پۆله په‌پوله‌ن بێده‌نگ دێن و ده‌نیشن.ئه‌وه‌نده زۆرن هه‌موو له‌شمیان داپۆشی. به‌ر به‌هه‌ناسه میان گرت ئێستا هه‌ست به قورساییان ده‌که‌م.هه‌ر دێت، هه‌ر دێن،هه‌ر قورس‌تر ده‌بن ،قورس‌تر ده‌بم ،ئـ...ه‌ی کـ.....ه‌ی بـ...ه‌فـ.....ررررررررر ده‌بـ.....ارێـ...ت ،نـ..ه.م د.....ی.