safaryani@yahoo.se رەسووڵ سەفەریانی
به‌فری به‌رپێ
مژێکی قووڵ له هه‌ناسه‌ت
ته‌مه‌نێک تام به ژین ئه‌دات
له گوێی چۆمی ئارامیی تۆ
زمان ده‌ڕوێ ، زمان ده‌ڕوات
ئه‌وباخچه‌یه ، سێبه‌ری تۆی له‌سه‌ردابێ
ژیان تێدا فڕێنێکی بێ به‌ربه‌سته
پێش ئه‌وه‌ی خوا ئه‌م جیهانه بدۆزێتۆ
حه‌زه‌کانم لاولاویێکی باڵاگر بوون
تا به‌رزایی ماناکه‌ی تۆ هه‌ڵده‌کشان
له‌ئه‌شقی تۆ
قه‌ڵه‌م شێعری له‌شان کرد و
له بێستونی شه‌وانیدا
تا ئێستاکه‌ش
هه‌تاوی رووت ده‌کێشێتۆ
من و تۆ بووین و ئه‌م دونیا
که‌چی خوا هات له ناکاودا
خه‌تی سوری بۆمان دانا و
دیوارهات و
سنوری سور
زه‌وی کرده کێڵگه‌ی گوناه ،
تۆی حه‌رامی پێدا پرژان
تا تاوانی لێ بروێت و بیکا به قوڕگی ئێمه‌دا
له‌ورۆژه‌وه
حه‌رام ئه‌روێت وه‌ک هه‌رزه گیا و
به ر په‌نجه‌ره‌ی رۆحمان ده‌گرێت
به‌و ده‌ستانه‌ی به خۆمانه
سزای تاوانی ناکرده‌مان پێ ئه‌تاشن
چاومان ده‌بێته سیخوڕ و
گوێ بۆ پچه‌ی ئاواته‌کانمان شل ده‌کات
سنوری سور زیاد ئه‌کات و
دیوارستان دامانده‌گرێت
دیواره‌کان به‌ده‌ماختر له‌داره‌کان سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن
دار ئه‌که‌وێ
دیوارئه‌روێت.
حه‌سار به‌به‌ر هه‌ناسه‌ما ده‌کێشرێت
جله‌کانم دیوارێکن ، دیوار.
له‌سه‌ر رێگه‌ی وشه‌کاندا
سنوری سور دانراوه و ،
به‌سه‌ربازی حه‌رامه‌وه
یه‌که یه‌که جل و به‌رگیان ده‌پشکێنن
سنور ودیوار وحه‌رام
تێک ئاڵاون
وه‌ک سێ ماری پڕ له‌ژاری ژیان کوژن
سنوری حه‌رام
دیواری حه‌رام
ئای له حه‌رام ،وای له‌حه‌رام
بینی ژینی گرتووم
تۆش له‌ودیوی دیواره‌وه
به‌ئامێزی ئاوه‌ڵاوه ده‌ملاوێنی و هاوار ده‌که‌ی:
دیوار به‌ده‌نگ ده‌روخێت و
سنوری سور به‌به‌زاندن
که دیوار و سنور نه‌ما،
حه‌رام بۆ خۆی له به‌رتاوی ئازادی‌دا
وه‌ک دوابه‌فری به‌هارانی
به‌رپێی رێبواری کۆڵانه‌کان
به چڵکنی و بێ بایه‌خی ئه‌توێته‌وه.
نوامبه‌ری 2009