safaryani@yahoo.se رەسووڵ سەفەریانی
په‌پووله
جه‌سته‌یه‌کی لاواز, روخسارێکی ره‌نگ په‌ڕیو، جووتێ چاوی به‌قووڵاچوو. له‌سه‌ر قه‌ره‌ویله‌که‌ی راکشا بوو. یان باشتره بڵێم رایانکشانبوو. به ده‌گمه‌ن چاوی ده‌تروکاند. فرمێسکه‌کانی هێڵێکی بچکۆلانه‌یان له ده‌شتی وشک هه‌ڵاتوی گۆنای پڕ له چرچ و قه‌ڵه‌شیدا داخستبوو. له نێو ئه‌و هێڵه سپییه‌دا ده‌زویێک ئاو به‌رده‌وام وه‌ک دوا هه‌ناسه‌ی کانیاوێکی هیوا بڕاو له بارانی به‌هاری، به ئاسته‌م و نه‌خۆش ئاسا بچڕ بچڕ خۆیان تا ژێر چه‌ناگه‌ی ده‌کێشا. له‌گه‌ڵ فرمێسکه بێوچانه‌کانی ئه‌و، مێرده‌که‌یشی هه‌ناسه‌ی هه‌ڵده‌کێشا و چاوه‌کانی پڕ ده‌کرد و به‌ده‌ستماڵه‌که‌ی ده‌ستیشی تاونه‌تاو چاوه‌کانی ئه‌و و خۆی ده‌سڕی.
- بیکه به‌خاتری خودا و مناڵه‌کان که‌م بگری. چه‌ند ساڵه ئه‌مه کاری تۆیه. ده‌زانم ناخۆش بوو به‌ڵام خۆ به ئه‌نقه‌ست نه‌مانکرد. هه‌ڵه‌یه‌ک بوو که بۆمان قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه. ئه‌وه خۆت وه‌ها له‌ناوبرد. ئایا په‌پوله‌مان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
درێژه‌ی بابه‌ت...